گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژە ڕاستەکە چەندە؟

رێژەی بەشداری كەمترە لەوەی كۆمسیۆن ڕایگەیاند

2021.10.11 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
رێژەی بەشداری كەمترە لەوەی كۆمسیۆن ڕایگەیاند

ناس کورد-

سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاری عێراقی، فەرهاد عەلائەدین رایگەیاند رێژەی بەشداریكردنی خەڵك لە هەڵبژاردن بە كردەیی 34% بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد عەلائەدین لە روونكردنەوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (11ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوەی خستووەتەڕوو كە كۆمسیۆن بەپێی تۆماری دەنگدەران بەشدارانی ئەژماركردووە، نەك ژمارەی دانیشتوانی سەروو 18 ساڵ.

 

بەگوێرەی ئەو ژمارەیەی کە فەرهاد عەلائەدین بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی سەروو 18 ساڵ لە عێراق (ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە) 26 ملیۆن و 642 هەزار و 85 کەسن. 

 

هەروەها دەشڵێت، لەو ژمارەیە نۆ ملیۆن و 77 هەزار و 779 کەس دەنگیان داوە، کە دەکاتە ڕێژەی 34%. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: کۆسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند