گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

یەکێتی پێشبینی خۆی بۆ ژمارەی کورسییەکانی کەرکوک ئاشکرا کرد

2021.10.11 - 10:39
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی پێشبینی خۆی بۆ ژمارەی کورسییەکانی کەرکوک ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

ئەگەرچی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردن زۆرجار ئەگەری گۆڕانکاریی تێدایە، بەڵام بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی کورد لەو پارێزگایە، هەرچەندە یەکێتی دەنگەکانی کەمی کردووە، بەڵام پێدەچێت کورد ژمارەیەکی کورسییەکانی زیاد بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەجات محەمەد، وتەبێژی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکوک کەمی کردووە و پێشبینی دەکەین چوار کورسی بەدەستبهێنین." 

 

وتیشی، "کورد لە شەش کورسی کەمتر ناهێنێت لە کەرکوک و کورسییەکانی کەم ناکات، ئەگەریشی هەیە ببێتە خاوەنی حەوت کورسی." 

 

ئەو بەرپرسەی یەکێتی لە کەرکوک ڕوونیکردەوە، "پێموایە نەوەی نوێ کورسییەک بەدەستدەهێنێت، هەروەها پارتی کورسییەکی مسۆگەر کردووە و یەکێتیش چوار کورسی ئەوا دەبێتە شەش کورسی." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، لە بازنەی دووی کەرکوکیش، بۆ کورسییەکی کۆتای ژنان کێبڕکێ لەنێوان نەجوا حەمید-ی کاندیدی پارتی و کاندیدێکی تورکمان دایە و ئەگەر کاندیدەکەی پارتی زیاتر دەنگ بهێنێت، ئەوکات کورد دەبێتە خاوەنی حەوت کورسی." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پارتی سەرکەوتنی دوو کاندیدی لە کەرکوک ڕاگەیاند