گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەی ڕووداوەکە ببینە

هاتوچۆی هەولێر؛ پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلێک ماڵوێرانییەکی لێکەوتەوە

2021.10.11 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی هەولێر؛ پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلێک ماڵوێرانییەکی لێکەوتەوە

ناس کورد- 

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کە بەهۆی پێشبڕکێوە لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر دروست بوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 12:50 خولەکی شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی 100مەتریی هەولێر، ئوتومبێلیکی جۆری هیۆندای سانتافی بەهۆی پێشبڕکێ کردنەوە بە خێراییەکی یەکجار زۆر بەئاراستەی بازاڕی لەنگە دەڕۆیشت و لەناکاو کۆنتڕۆلی لەدەستدا و پەڕیەوە دیوەکەی تر، لەو کاتەش لەدیوەکەی تر ئوتومبێلێکی جۆری نیسانی تایبەت بەئاراستەی نەخۆشخانەی ڕزگاری دەڕۆیشت و پێکدادان دروست بوو لەنێوانیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووداوەکە مالوێرانییەک کەوتەوە کە تیایدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەکاتی لێکۆلینەوە بەپێی بەلگە سەرەتاییە دەستکەوتووەکان، بەڕێژەی لە 100% هیۆندای بەلایەنی خەتابار ئەژمار کراوە، چونکە ئەو بەهۆی تیژڕۆیی چۆتە سایدی بەرامبەر و خۆی بەنیسان داداوە." 

 

فازڵ حاجی دەڵێت، "دەکرێت بپرسین چ کارێکی ئەوەندە بەپەلە هەبوە کەئەو تیژڕۆییەی بۆ بکرێت لەو کاتە درەنگەی شەو ؟"

 

 

May be an image of 2 people, people standing, car and outdoors

May be an image of outdoors

May be an image of car and road

May be an image of car and outdoors