کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە بەردەم کۆمپانیا جیهانییەکانى نەوت، لە بەریتانیا خۆپیشاندان دژ بە گۆڕانکارى کەشوهەواى سەرڕوى زەوى سازکرا. . کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لەپێش پێنج کۆمپانیای جیهانى کە لەبوارى نەوتدا کار دەکەن خۆپیشاندانیان سازکرد، داوایان کرد پرۆسەکانى هەڵکۆڵین و گەڕان بەدواى نەوتدا ڕاگرن، هەروەها ئەو کۆمپانیایانە پابەندى ڕێککەوتنەکەى پاریس بن تایبەت بە گۆڕانکارى کەشوهەواى سەر گۆى زەوى(مەناخ). . خۆپیشاندەرەکان بۆ دەربڕینى ناڕەزاییەتییەکانیان، دەروازەى کۆمپانیاکانى (ئانى، پترۆتشاینا ئینتەرناشیناڵ، ئارامکۆ، ڕیبۆڵ و بى پی)یان گرتبوو، دروشمى پارێزگارى لە مەناخیان دەوتەوە. . .