ناس کورد-
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک ڕایگهیاند، لە پارێزگای کەرکوک دوو کاندیدیان بۆ پەرلەمانی عێراق سەرکەوتوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد خورشید، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 3ی پارتی لە کەرکوک (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند، " دوو کاندیدەکەی پارتی لە هەردوو بازنەی یەک و دوو لە کەرکوک سەرکەوتوو بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شاخەوان عەبدوڵڵا بە زیاتر 30 هەزار دەنگ یەکەمی سەر ئاستی کەرکوکە و نەجوا حەمید-یش بە زیاتر لە 10 هەزار دەنگ سەرکەوتووە."
بەگوێرەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، له پارێزگای كهركوك رێژهی بهشداریکردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردن 43% بووە.