گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن رێژەى بەشداریی دەنگدانى لەهەولێر ئاشکراکرد

2021.10.10 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن رێژەى بەشداریی دەنگدانى لەهەولێر ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێژەی بەشدارى دەنگدان لەو پارێزگایە 43 % بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکانى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆن، 1.159.750 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەبووە، 502.773 هەزار کەس دەنگیانداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەو پێیە رێژەى بەشداریی گەیشتووەتە 43 %.

 

تا ئێستا کۆمسیۆن رێژەى بەشداریی گشتى لەسەر ئاستى عێراق رانەگەیاندووە، بەڵام ئەو ئامارەى رێکخراوەکان بڵاویانکردووەتەوە و دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕێژەى بەشداریی لە هەڵبژاردن ٣٨% بووە.