گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

مالیکى: گەورەترین کوتلە پێکدەهێنین

2021.10.10 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
مالیکى: گەورەترین کوتلە پێکدەهێنین

ناس کورد-

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، دواى کۆتایی هاتنى هەڵبژاردن هەوڵى پێکهێنانى گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى دەدەن لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مالیکى لەپەیامێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەرکەوتوو بوون لەبڕینى هەنگاوى یەکەم، بەرەو هەنگاوى دوەم دەچن کە خۆى دەبینێتەوە لە چاودێریکردنى چوارچێوەى پێکهێنانى حکومەت بەپێی یاسا و دەستور.

 

وتیشى  "هەموو هەوڵێک دەدەین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بۆ پێکهێنانى گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى، بەئامانجى گرەنتى سەرکەوتنى حکومەتى نوێ".