گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆمسیۆن وادەى راگەیاندنى ئەنجام و رێژەى بەشدارى ئاشکراکرد

2021.10.10 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن وادەى راگەیاندنى ئەنجام و رێژەى بەشدارى ئاشکراکرد

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوو کاتژمێرى دیکە رێژەى بەشدارى لەهەڵبژاردن رادەگەیەنرێت، لە ٢٤ کاتژمێریشدا ئەنجامى بەرایی ئاشکرادەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکى کۆمسیۆن دواى کۆتایی هاتنى هەڵبژاردنى گشتى وتى "دەنگى دەنگدەرانى تایبەت و گشتى پارێزراوە، ئەنجامى دەنگدان لەماوەى 24 کاتژمێردا رادەگەیەنرێت".

 

وتیشى "لەماوەى دوو کاتژمێرى داهاتوودا رێژەى بەشداری لە دەنگدان رادەگەیەنرێت".

 

سەرۆکى کۆمسیۆن ئاماژەى بەوەشکرد، رێگەى گەیشتن بەهەڵبژاردن زۆر قورس بوو، بەڵام لەماوەى دوو ساڵ کارکردن گەیشتنە ئێستا و هەڵبژاردنیان ئەنجامدا.