گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

داوایەکى بەپەلە لە لیژنەى باڵاى ئەمنییەوە لەبارەى دەنگدان

2021.10.10 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکى بەپەلە لە لیژنەى باڵاى ئەمنییەوە لەبارەى دەنگدان

ناس کورد-

لیژنەى باڵاى ئەمنى هەڵبژاردن داوا لە هاوڵاتییان دەکات پەلە بکەن لەدەنگدان و دیاریکردنى نوێنەرى خۆیان لەپەرلەمانى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لیژنەى باڵاى ئەمنى هەڵبژاردن داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەسەرجەم پارێزگاکان پەلە بکەن لەچوون بۆ بنکەکانى دەنگدان. 


جەختیشیکردووەتەوە، دەنگدان و بەشدارى کارا لە هەڵبژاردن مافێکى نیشتیمانییە و پێویستە هاوڵاتییان ئەو هەلە لەدەستنەدەن.

 

بەپێی بەیاننامەکە، لیژنەى باڵاى ئەمنى هەموو ئامرازەکانى گەیشتنى دەنگدەرى بۆ بنکەى دەنگدان دابینکردووە تا بەئاسانى دەنگدەران دەنگى خۆیان بدەن.