گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لاهور شێخ جەنگی لەبارەی چوونەدەرەوەی لە پرۆسەی سیاسی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.10.10 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی لەبارەی چوونەدەرەوەی لە پرۆسەی سیاسی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

لاهور شێخ جەنگی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد و ڕایگەیاند، ئەو لە پرۆسەی سیاسی نەکشاوەتەوە، بەڵکو تەنها پشوویەک دەدات، بە تەنزیشەوە دەڵێت، دەترسێت کێشەی ئامێرەکانی دەنگدانیش بخەنە ئەستۆی ئەو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ڕایگیاند، "دەنگدان مافی هەموو تاکێکە و ئەوانەی ناڕازین دەتوانن بە دەنگدان سزای ئەو کەسانە بدەن کە ناڕازین لێیان، بەیانی کاک سەعدی وتی، ئامێرەکان کێشەیان تیایە، بەڵام هیچ کێشەیەک نابینم، دەترسم ئەو کێشەیەش بخەنە ئەستۆی من، وەک هەموو شتەکانی دیکە." 

 

وتیشی، "ئەوەی من پێشبینیم دەکرد شتێکی دیکە بوو،  من دڵ خۆش نیم بەم هەڵبژاردنە، ئێمە دەمانویست ئەو هاوکێشەیە بگۆڕین کە پرسی کورد لە دەستی یەک بنەماڵە بێت، بەڵام بەداخەوە ئەوەی دەیبینین پرسی کوردیان لەسەر سینییەکی زێڕین پێشکەشی ئەو لایەنە کردووە." 

 

لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریشەوە، لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەکرد، "پۆستی سەرۆک کۆماری پشکی هەموو کوردە و دەبێت هەموو لایەنەکان لەسەری ڕێککبکەون و یەک دەنگ بن." 



جەختیشیکردەوە، "من لە پرۆسەی سیاسی نەچوومەتە دەرەوە، بەڵکو تەنها پشوویەک دەدەم، ئەگەر حزب مابێت ئەوا کێشەکان لە سەرکردایەتی چارەسەر دەکرێت، ئەگەریش حزب نەمابێت ئەوا بە هێز چارەسەر دەکرێت."