گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەسەر کێشەی ئامێرەکان و درێژکردنەوەی وادەی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.10.10 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر کێشەی ئامێرەکان و درێژکردنەوەی وادەی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وتەبێژی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە وادەی دەنگدان درێژبکرێتەوە و دەڵێت، سندوقەکانی دەنگدان ئەلکترۆنین و لە کاتژمێر 6:00 دادەخرێن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەنج شوکری، وتەبێژی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک وادەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و سیستم و ئامێرەکانی دەنگدان ئەوە قبوڵ ناکەن." 

 

جەختیشیکردەوە، "سندوقەکان ئەلکترۆنین و لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە سەرجەمیان دەکوژێنەوە و دادەخرێن و هیچ دەنگێک وەرناگرن، هەربۆیە ئەوەی دەیەوێت دەنگ بدات پێویستە تا کاتژمێر 6:00 دەنگی دابێت." 

 

هاوکات سەبارەت بەو کێشانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکەدا هەبوون، ڕەنج شوکری باسی لەوەکرد، "زۆرینەی کێشەکان چارەسەرکراون و لەئێستادا پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: کۆمسیۆن بە فەرمی ڕێژەی بەشداری تاوەکو نیوەڕۆ بڵاوکردەوە