ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو خشتەیەى لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە کە تێیدا رێژەى بەشدارى لەدەنگدان تا نیوەڕۆ بە ١٩% نیشان دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرپرسێکى کۆمسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس" ى راگەیاند، تا ئێستا هیچ ئامارێکى فەرمى لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەدواداچوون بۆ ئەو ئامارانە دەکەن کە بڵاوکراوەتەوە.
بەپێی ئەو خشتەیەى بڵاوکراوەتەوە، رێژەى بەشداریی تا نیوەڕۆ ١٩% بووە لەکۆى ئەو کەسانەى کارتى بایۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.