ناس کورد-
سەرۆکى ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری "زۆر باشە و سێ یەکی ژمارەی دەنگدەرانی تێپەڕاندووە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دادوەر جەلیل عەدنان، سەرۆکى ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ئاژانسی عێراقییەی وتووە، "پرۆسەی دەنگدان بە هیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دێت."
باسی لەوەشکردووە کە "کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەى ڕێکارەکانی کۆمسیۆن و پرۆسەی دەنگدان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن."
جەلیل عەدنان ئاماژەی بەوەشکرد کە "هیچ لەکارکەرکەوتنێک لە ئامێرەکانی دەنگداندا نەبووە و ئەو هەڵەیەی ڕوویداوە بەخێرایی چارەسەر کراوە."