گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای بڕیارەکەی موقتەدا، هێزەکانی سەرایای سەلام هەڵدەوەشێنرێنەوە

2019.07.02 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
دوای بڕیارەکەی موقتەدا، هێزەکانی سەرایای سەلام هەڵدەوەشێنرێنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد فەرماندەی هێزەکانی سەرایای سەلامی سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، بڕیارەکەی موقتەدا سەدر جێبەجێ دەکرێت و هێزەکانیان هەڵدەوەشێننەوە. . ئەمڕۆ، سێشەممە 2ی تەمموزی 2019، ئەبو یاسر فەرماندەی گروپی سەرایا سەلام لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند، "بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە چاکسازیی و پاراستنی سەروەریی عێراق، ڕایدەگەیەنم کە فەرمانی ھەڵوەشاندنەوە و داخستنی بارەگاکانی سەرایا سەلام جێبەجێ دەکەین." . لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی ئەبو یاسردا هاتووە، "گرنگە متمانەمان ھەبێت بە ھەنگاوە چاکسازییەکانی موقتەدا سەدر و لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە، بەرژەوەندی عێراق بخەینە سەرووی بەرژەوەندییەکانی دیکەوە." . پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو، پشتیوانی لە بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی گروپەکانی حەشدی شەعبی لە ناو سوپای عێراقدا، لەو چوارچێوەشدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سەرایا سەلامی ڕەوتەکەی دەرکرد. . ئەو بڕیارەی موقتەدا سەدر دوای ئەوە ھات، دوێنێ دووشەممە 1ی تەمموزی 2019، عادل عەبدولمەھدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیارنامەیەکی سەربازیی واژووکرد کە ژمارەیەک رێنمایی سەبارەت بە حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو. . لە چوارچێوەی بڕیارنامەکەدا، ئەو بارەگایانەی کە ناوی حەشدی شەعبییان لەسەرە، لە سەرجەم شارەکاندا دادەخرێن، ھەروەھا حەشدی شەعبی دەخرێتە پاڵ سوپای عێراق و لەژێر فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکاندا کاردەکات. .