گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانگەوازێکی بەپەلە لە مستەفا کازمییەوە بۆ هەموو خەڵک

2021.10.10 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
بانگەوازێکی بەپەلە لە مستەفا کازمییەوە بۆ هەموو خەڵک

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە خەڵکی عێراق دەکات "پەلە بکەن بەرەو ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (10ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "ئەی گەلی هێژامان، نیوەی رۆژی هەڵبژاردنمان تێپەڕاند و پرۆسەكە بە ڕێكوپێكی بەرێوەچوو. سوپاس بۆ ئەوانەی بەشداربوون لە دەنگدان، داوا لەوانەش دەكەم تا ئێستا نەچوون پەلە بكەن بەرەو ناوەندەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان."

 

دەشڵێت، "دەنگ بدەن لە پێناو عێراق، لەپێناو ئایندەی نەوەكانمان."

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد کە لە سەرچاوەیەکی ناو کۆمسیۆنەوە دەستی کەوتووە، ڕێژەی بەشداری لە بنکەکانی پارێزگای سلێمانی نزیکەى 15% بۆ 18%ـە.

 

ئەو سەرچاوەیە بە مەرجی ناونەهێنانی تایبەت بە "ناس کورد" وتی، سەرجەم داتاکان کۆکراونەتەوە و دواتر کۆمسیۆن بە فەرمی بڵاوی دەکاتەوە، بەڵام "ڕێژەکە زۆر کەمە".