گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی یەکگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان قسە دەکات

2021.10.10 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی یەکگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان قسە دەکات

ناس کورد- 

 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح بەربژێری ئەوان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و لەبارەی یەگکرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان دەڵێت، نزیکایەتی زۆر هەیە و نزیکایەتییەکە باشتریش دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  (یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021) دوای بەشداریکردنی لە پرۆسەی دەنگدان قسەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کرد و وتی، "پەیامی من زۆر سادەیە، یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتیەکەی مام جەلال، کوردستان دەکەینەوە بە کوردستانەکەی مام جەلال بە تایبەت کەرکوک".

 

هاوکات سەبارەت بە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی داهاتووی سەرۆک کۆماری عێراق بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، "پێشتر قسەم کردووە و ڕوونە کە دکتۆر بەرهەمە".

 

هەروەها لەبارەی یەکگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، "نزیکایەتی زۆر هەیە لەنێوانیاندا و لە داهاتوودا ئەو نزیکایەتییە زیاتریش دەبێت."