گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

زانیاریی نوێ لەبارەی ’’شەڕ و تەقەکردن لە بنکەیەکی سنوری هەڵەبجە’’

2021.10.10 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی ’’شەڕ و تەقەکردن لە بنکەیەکی سنوری هەڵەبجە’’

ناس کورد- 

 

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕەتیدەکاتەوە لە بنکەیەکی دەنگدان لە بیارە تەقە کرابێت و دەڵێت، تەنها کێشەیەکی بچوک بووە و چارەسەر کراوە، دەشڵێت، هیچ کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، بەسام عەلی، بەرپرسی لقی پارتی لە هەڵەبجە بە "ناس کورد"ی وت، "لە بنکەیەکی دەنگدان لە ناحیەی بیارە، بەرپرسێکی سەربازیی یەکێتی بە چەند پاسەوانێکەوە چووەتە بنکەکە و تەقەیان کردووە، لە ئەنجامی دەمەقاڵەش پێشمەرگەیەکی پارتی بریندار بووە. 

 

وتیشی، "لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار کردووەتەوە و سکاڵا تۆمار دەکەین." 

 

لە بەرامبەردا، بەرزان عوسمان، وتەبیژی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ "ناس کورد" وتی، "بە هیچ شێوەیەک تەقە نەکراوە و ئەوە ڕاست نییە، تەنها کێشەیەکی بچوک هەبووە و قائیمقام و لایەنی پەیوەندیدار چوونەتە ئەوێ و کێشەکە چارەسەر کراوە." 

 

لەبارەی دەستگیرکردنی کەس لەسەر ڕووداوەکە، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکر، "کێشەکە ئەوەندە گەورە نەبووە کە کەس دەستگیر بکرێت، ئەگەریش سکاڵا تۆمارکرا ئەوا لێکۆڵینەوە دەکرێت."