گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن: تیمێکی تایبەت کێشەکان چارەسەر دەکەن

2021.10.10 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: تیمێکی تایبەت کێشەکان چارەسەر دەکەن

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرجەم بنکەکانی دەنگداندا بەردەوامن و تیمێکی تایبەتیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەرخان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەندین بازنەی هەرێمی کوردستان و عێراق کێشەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان هەیە، هیچ دەنگدەرێکیش بۆی نییە دەنگ بدات تاوەکو ئەو ئامێرانە نەخرێنەوەکار.

 

تیمەکانی کۆمسیۆن بە بەردەوامی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن، بەشێکی زۆر لە ئامێرەکان خراونەتەوەکار و هەندێکیان ماون چارەسەر بکرێن.

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی عێراقییەی وتووە، "کۆمسیۆن لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لەڕێگەی لیژنە هونەرییە تایبەتەکانەوە لە هەموو پارێزگاکان."

 

دەشڵێت، "ئەو لیژنانە لە کارمەندی هونەریی تایبەتمەند لەگەڵ کارمەندی وەزارەتی زانست و تەکنەلۆجیا و کارمەندانی وەزارەتی پەیوەندییەکان پێکهاتوون بۆ هەر حاڵەتێکی تایبەت."

 

جومانە غەلای دەشڵێت، "کۆمسیۆن لیژنەیەکی لە نزیکەى 100 کارمەند پێکهێناوە و ڕاستەوخۆ بەردەوامن لەگەڵ سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ئاسانکاری و وەڵامدانەوەى هەر پرسیارێک."

 

جەختی کردەوە کە "کۆمسیۆنی هەڵبژاردن پلانی پێشوەختە و جێگرەوەی هەیە بۆ هەر دۆخێکی لەناکاودا."