ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بنکەیەکی تایبەت لە پیرمام دەنگی دا و ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە بۆ دیاریکردنی کاندیدێکە کە "بڕوامان پێیەتی و دەتوانێت ببێتە نوێنەرمان لە بەغدا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی لەدوای دەنگدانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (10ی تشرینی یەکەمی 2021) وتی، "ئەمرۆ بەشداری بووین لە دەنگدان بۆ ئەم هەلبژاردنە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کاندیدەی بڕوامان پێیەتی و دەتوانێت ببێتە نوێنەرمان لە بەغدا."
وتیشی، "هیوادارم ئەم هەڵبژاردنانە لە هەلومەرج و كەشێكی زۆر ئاسایی و بە خۆشی تیپەڕێ و هەموو ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە بتوانن دەنگ بدەن، تا كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردن بە خۆشی تیپەڕێت".