گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

ئەمینداری یەکگرتوو لەبارەى ڕێککەوتنیان لەگەڵ گۆڕان قسەى کرد

2021.10.10 - 08:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمینداری یەکگرتوو لەبارەى ڕێککەوتنیان لەگەڵ گۆڕان قسەى کرد

ناس کورد-

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەوەی دەوترێت یەکگرتوو و گۆڕان ڕێکەوتوون "ئەوە تای ھەڵبژاردنە و ئەسڵی نییە، بایەخ بەو قسانە نادەین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، 10ی تشرینی یەکەمی 2021، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد و لە پەیامێكدا داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد بەشداری پرۆسەكە بكەن.

 

جەختیكردەوە "بەشدارینەكردنی هاوڵاتیان یاخود بەشداریكردنی هاوڵاتیان و سوتانی دەنگەكانیان ئەوە خزمەت بە خودی هاوڵاتیان ناكات و لەبەرژەوەندی كاندیدانی هێزەكانی دەسەڵاتە."

 

باسی لەوەشکرد کە "هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوەختەیەو بۆئەوەیە بە دەنگدانی هاوڵاتیان و هەڵبژاردنی كەسانی شیاو بۆ ئەنجومەنەكە كۆتایی بە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات بهێندرێت."

 

 

لەبارەى پرسیاری ئەوەى ئایا ڕاستە یەکگرتوو و گۆڕان لە چەند بازنەیەک ڕێککەوتنیان کردووە بۆئەوەى دەنگ بە یەکتر بدەن وتی، ئەوەی دەوترێت یەکگرتوو و گۆڕان ڕێکەوتوون "ئەوە تای ھەڵبژاردنە و ئەسڵی نییە، بایەخ بەو قسانە نادەین"