ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە بنکەیەکی تایبەتی شاری هەولێر دەنگی خۆی دا و ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردن هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و له به‌غدا یه‌كڕیز بن و بتوانن داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كاتژمێر 7 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10 ى 10 ى 2021 ، ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستی پێكرد .
نێچیرڤان بارزانی (10ی تشرینی یەکەمی 2021) دوای دەنگدانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، هیوادارن ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق جیاوازبێت له ڕابردوو و بتوانرێت گۆڕانكارییه‌ك له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بكات.
وتیشی، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه له چوارچێوه‌ی عێراق و ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، سوودمه‌نده بۆ عێراقیش.
هاوکات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، "ھەر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، له هه‌ولێر ده‌نگم دا، ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه."
دەشڵێت، "داوا له هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، ئه‌و مافه‌یان به كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداریى كارایان له ده‌نگداندا، هه‌موومان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا به‌شدار بین."