گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

كازمی لەكاتی دەنگدانی: سبەینێ دەستکەوتێکی گەورە ڕادەگەیەنین

2021.10.10 - 07:20
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی لەكاتی دەنگدانی: سبەینێ دەستکەوتێکی گەورە ڕادەگەیەنین

ناس کورد-

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەى ناوەندەکانی دەنگدان، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بنکەیەکی گشتی دەنگی دا و ڕایگەیاند، "بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند و سبەینێ دەستکەوتێکی گەورە ڕادەگەیەنین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە وتەیەکیدا لەدوای دەنگدانی لە بنکەیەکی گشتی لە بەغدا (10ی تشرینی یەکەمی 2021) وتی، "پێم خۆش بوو یەکەم کەس بم دەنگ بدەم" و داواشی لە عێراقییەکان کرد بە فراوانی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

 

جەختی کردەوە کە "سبەینێ دووشەممە دەستکەوتێکی گەورەی ئەمنی ڕادەگەیەنین".

 

وتیشی، ئەوە یەکەمین هەڵبژاردنە لە عێراقدا کە قەدەغەی هاتوچۆ ڕانەگەیەنرێت و سەرۆکوەزیرانیش خۆی کاندید نەکردبێت.

 

ناوبراو دوای دەنگدانی لە تویتێکدا نوسیویەتی، "دەنگت ئایندەتە، ئەمڕۆ یەكەم كەس بووم بەشداریم كرد لە دەنگدان لەو هەڵبژاردنەی كە گفتی ئێمەبوو بۆ گەلی خۆمان و بەدیمان هێنا. ئەی گەلی هێژا بە ژن و پیاو و گەنجەوە ئێوەش بەشداربن و بەدەستی خۆتان ئایندەی خۆتان بنەخشێنن."


دەشڵێت، "دوو دڵ مەبن و بەجۆش و خرۆش بن، ئایندەتان لە بەشداریكردندایە."