گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هۆشداری مەترسییەکانی لە ’’پەتای دوانەیی’’ دەدرێت

2021.10.09 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری مەترسییەکانی لە ’’پەتای دوانەیی’’ دەدرێت

ناس کورد- 

لەگەڵ گۆڕانی وەرز و کەشوهەوادا، هۆشداری لە مەترسیی پەتا وەرزییەکان دەدرێت کە هاوشان لەگەڵ کۆرۆنادا مەترسیی جدی لەسەر هاووڵاتیان و کەرتی تەندروستی دروست دەکەن و داوا دەکرێت، هاووڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی "واشنت پۆست" ڕۆچێل ڤالینسکی، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، ڕایگەیاندووە، "ئەمساڵ لە وەرزی سەرمادا، بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لەسەر هاووڵاتیان و پێشبینی دەکەین بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوببێتەوە و ئەوەش ببێتەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا لە زۆرینەی وڵاتان کەرەنتینە و داخستنی شوێنە گشتییەکان جێبەجێ کرابوو، بۆیە ئەنفلۆنزای وەرزی بەشێوەیەکی کەم بڵاوبووەوە و لەئێستادا زۆرینەی هاووڵاتیان بەرگرییان لەدژی ئەو پەتایە نییە، هەربۆیە لەمساڵدا لەگەڵ کردنەوەی قوتابخانە و شوێنە گشتییەکانیش بڵاوبوونەوەی زۆر زیاتر دەبێت." 

 

ئەو شارەزایەی بواری نەخۆشییە گوازراوەکان دەشڵێت، "لە حاڵەتێکی لەو شێوەیەدا فشارێکی زۆر دەکەوێتەسەر پزیشکان و ناوەندە تەندروستییەکان و ئەوەش مەترسی دروست دەکات، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان خۆیان زیاتر بپارێزن و ڕێکاری نوێش بۆ خۆپاراستن بگیرێتەبەر."