گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی کردووە

فۆتۆگرافەرێک لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا زاوا توشی شۆک دەکات

2021.10.09 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
فۆتۆگرافەرێک لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا زاوا توشی شۆک دەکات

ناس کورد- 

لە ڕووداوێکی سەرنج ڕاکێشدا لە وڵاتی بەڕیتانیا، لەکاتێکدا فۆتۆگرافەرێک وێنەی ئاهەنگی بوک و زاوایەک دەگرێت، بەڵام ڕێگەی نادەن بچێت نان بخوات، ئەویش سەرجەم وێنەکان دەسڕێتەو و ئاهەنگەکە جێدەهێڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵیی "بی بی سی" کە (شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021) چیرۆکەکەی لە زاری فۆتۆگرافەرەکەوە گێڕاوەتەوە، بوک و زاوایەک بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر خەرج نەکەن، بە هاوڕێیەکیان وتووە لە بەرامبەر 250 دۆلاردا لە ئاهەنگەکەیان وێنەیان بگرێت، ئەویش وەک هاوکارییەک ڕازی بووە و ڕۆژی ئاهەنگەکە کارەکەی خۆی جێهێشتووە و چووە بۆ ئاهەنگەکە بۆ وێنەگرتن. 

 

فۆتۆگرافەرەکە کە ناوی خۆی ئاشکرانەکردووە، دەڵێت، "لە کاتژمێر 11:00وە وێنەی بوک و زاوام گرت تاوەکو کاتژمێر 5:00 کە کاتی نان خواردن هات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوم لە لیستی میوانەکاندا نەبوو، بۆیە هیچ خواردن و خواردنەوەیەکیان پێ نەدام." 

 

دەشڵێت، بەهۆی گەرما و ماندوێتی و پێنەمانی ئاو داوای لە زاوا کردووە 20 خولەک پشوو بدات و شتێک بخوات، بەڵام زاوا پێی وتووە، "یان کارەکەت بکە یان واز لە پارەکەت بێنە و بڕۆ." 

 

فۆتۆگرافەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە زاوای پرسیوە، دڵنیایە لەوەی دەیڵێت، لە وەڵامدا وتوویەتی بەڵێ، هەربۆیە ئەویش لەبەرچاویدا سەرجەم وێنەکانی سڕیوەتەوە و وتویەتی، "من چیتر وێنەگری ئەم ئاهەنگە نیم"، بەوەش زاوا توشی شۆک بووە. 

 

ئەو بە تەنزەوە وتویەتی، کاتێک بوک و زاواکە چوونەتە مانگی هەنگوینی ژمارەیەکی زۆر لە هاورێکانیان داوای وێنەی ئاهەنگەکەیان کردووە، بەڵام پێدەچێت ئەوان بەهۆی سەرقاڵیانەوە ئاگاداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبن.