ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، دووشەمە لە دیوانی وەزارەت و زانکۆکان پشوی فەرمی دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
دووشەمە لە دیوانی وەزارەت و زانکۆکان پشوی فەرمی دەبێت
مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و تەکنیککار، هاوکارى ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن، بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى درەنگ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە رۆژى دووشەمە ڕێکەوتى (2021/10/11) دەکرێتە پشووى فەرمى لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم ناوندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.