گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەڕەنسا؛ کەسێک هەڕەشەی تەقاندنەوەی فڕۆکەکەی دەکات ’’هاوشێوەی 11ی سێپتێمبەر’’

2021.10.09 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
فەڕەنسا؛ کەسێک هەڕەشەی تەقاندنەوەی فڕۆکەکەی دەکات ’’هاوشێوەی 11ی سێپتێمبەر’’

ناس کورد- 

فڕۆکەوانێکی خانەنشینی فەڕەنسی نزیکبوو لەوەی  ڕووداوێکی هاوشێوەی 11ی سێپتێمبەری ئەمەریکا دووبارە بکاتەوە و بە فڕۆکەکەیەوە خۆی بکات بە باڵەخانەیەکی گەورەی ئەو وڵاتەدا، بەڵام پێش کارەکەی دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "لۆ باریزیان"ی فەڕەنسی، کەسێک هەواڵی بە دەزگا ئەمنییەکان داوە کە هاوڕێیەکی دەیەوێت بە فڕۆکەکەی خۆی بکات بە کڵێسای نۆتەردام و فڕۆکەکەی بە کڵێساکەدا بتەقێنێتەوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگا ئەمنییەکان هەڕەشەکەیان بە جدی وەرگرتووە و ڕۆژی پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە فڕۆکەوانێکی خانەنشینکراو بووە. 

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە، ئەو کەسە بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی لەژێر کاریگەری زۆر خواردنەوەی مادە کحولییەکان و کێشەی دارایی ویستویەتی ئەو کارە بکات و بە هاوڕێکەی وتووە کە توڕەیە و خۆی بە کڵێسای نۆتەردامدا دەتەقێنێتەوە.