ناس کورد-
قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لە رۆژی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق هەموو هاتووچۆیەکی نێو شاری هەولێر و قەزاو ناحییەکانیش ئاسایی دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە کە رۆژی دەنگدانی گشتییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق قەدەخەی هاتووچۆ لەنێو شار نابێت و وەکو رۆژانی دیکە بە پیادە بێت یان ئۆتۆمبێل هاتووچۆ ئاساییە."
ڕوونیشیکردەوە، "هەروەها هاتوچۆ لەنێوان قەزا و ناحییەکانی پارێزگای هەولێر ئاساییە و هیچ قەدەغەیەک نابێت."
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.