گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ناوەکان ئاشکرا کران

نیوکاسڵ و بن سەلمان لە چاوەڕوانی ڕاهێنەرێک و چەند یاریزانێکدان

2021.10.09 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
نیوکاسڵ و بن سەلمان لە چاوەڕوانی ڕاهێنەرێک و چەند یاریزانێکدان

ناس کورد- 

لەدوای کڕینەوەی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودی و بوونی یانەکە بە دەوڵەمەندترین یانەی جیهان، ڕۆژنامەکان پڕۆژەی ئێستای یانەکە ئاشکرادەکەن و ناوی ڕاهێنەرێک و چەند یاریزانێک بە یانەکەوە دەبەستنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یەکێک لە پڕۆژەکانی سعودییەکان ئەوەیە کە بەزووی خاوەنی پێشووی یانەکە، مایک ئاشلی و کەسانی نزیک لەو کە هاندەرانی یانەکەیان تۆراندووە دووربخەنەوە و چەند ئەستێرەیەکی پێشووی یانەکە ببەنە ئیدارەی یانەکەوە، لەوانە ئالان شیرەر و کیڤن کیگان . 

 

هاوکات ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ناوی نزیکترین ڕاهێنەری لە یانەکەوە ئاشکراکردووە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ستیڤ بروسی ڕاهێنەری ئێستای یانەکە، ئەویش ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵییە. 

 

مارکا دەڵێت، کۆنتی لەئێستادا ڕاهێنەری هیچ یانەیەک نییە و یەکێکە لەو ڕاهێنەرە بەتوانایانەی کە کاریگەریی گەورە لەسەر ڕۆحیەت و ئاستی یاریزانان دروست دەکات و دەتوانێت ئاست و ئەنجامی یانەکە بگۆڕێت. 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، محەمەد بن سەلمان دەیەوێت گواستنەوەی ئەستێرەیەکی جیهانی بۆ یانەکە بکاتە خاڵی دەستپێکی پڕۆژەکەی و ڕاکێشانی سەرنجی هاندەران و ئەوروپا و هەموو جیهان بەلای خۆیدا و دوورنییە ئەو یاریزانە کیلیان مباپێی فەڕەنسی بێت کە لە کۆتایی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە کۆتایی دێت. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەریەک لە ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری دۆرتمۆند و کۆتینهۆی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنە و ڕیچارڵسۆنی هێرشبەری یانەی ئیڤەرتۆن لە پلانەکانی سعودییەکان دان.