گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی ئاشکراکراوە

هۆشداری؛ ڤایرۆسی مەترسیداری نوێ سەرهەڵدەدات

2021.10.09 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری؛ ڤایرۆسی مەترسیداری نوێ سەرهەڵدەدات

ناس کورد- 

خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی هۆشداری دەدات لەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمیی زەوی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی مەترسیداری نوێ و داوای ڕێگەچارەی بەپەلە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "سپۆتینگ" ڕەی کوان چونگ، خاوەنی خەڵاتی ئاشتی ڕایگەیاندووە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکانەوە پێشبینی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی نوێ دەکرێت، بەڵام ئێستا نازانرێت ئەو نەخۆشخیانەی دەردەکەون چین. 

 

هاوکات چونگ داوای بەپەلەی لە کۆڕبەندی  "NAUKA 0+" کردووە، هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر گەرمبوونی زەوی و وڵاتانیش پابەندبکرێن بە پشتگیری دارایی بۆ ئەو مەبەستە. 

 

پێشتر کۆمەڵگەی زانستی باسی لە پەیوەندی نێوان توانەوەی خیرای سەهۆڵبەندانەکانی ڕوسیا و کەنەدا و سەرهەڵدانی پەتا لەنێو ئاژەڵی ئەو ناوچانە و دواتر گواستنەوەی بۆ ناوچەکانی دیکە کردبوو.