ناس کورد-
لەسەر دەنگۆی هەوڵێکی ساختەکاری لەلایەن یەکێتییەوە لە هەڵبژاردنەکاندا مەڵبەندی ٣ی هەولێری ئەو حزبە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو نوسراوەی بڵاوبووەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە و ساختەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتی (شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕ و گروپی تایبەتی ئاراستەکراوی سەر بە دەزگایەکی موخابەراتی نووسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم نووسراوە تەزویر و دروست کراوە و هیچ بنەمایەکی نییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانجیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی بەڕێوەبچێت و ڕێگری جدی لە هەموو هەوڵێکی تەزویر دەکەین و دڵنیاتان دەكەینەوە ئەو هەوڵانە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی لایەنێكی دیاریكراوە."
ئەو نوسراوەی کە بڵاوبووەتەوە: