گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەی یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێم ئاشکرا کرا

2021.10.09 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەکەم بارانی پایزە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت بەڵام "نمە بارانی بچڕ بچڕ" دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی پێشبینییەکان، ڕۆژی چوارشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2021، یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ لە ناوچەکە دەستپێدەکات کە لە کاریگەریەکی لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێکدێت، بە گشتی زیاتر بەشێوەی نمە بارانی پچر پچر ئەبێت لەھەندێ کات و ناوچەدا.

 

لەھەندێ ناوچەدا ڕێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵ ئەبێت بەتایبەت لە سەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر لەبەر ئەوەی چەقی نزمەپاڵەپەستۆکە پێشبینی ئەکرێت لەسەر ئەم ناوچانە زیاتر جێگیر ببێت و بەڕاورد بەناوچەکانی دیکەی ھەرێم ئەگەری چربوونەوەی ھەور و بارانبارینی زیاتر ئەبێت.

 

تاوەکو ڕۆژی ھەینی، 15ی تشرینی یەکەمی 2021، کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە بەشێوەیەکی لاواز بەردەوامی ئەبێت لەسەر ناوچەکە و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەھەندێ کاتدا بەڵام زیاتر لە رۆژی چوارشەمەدا ئەگەری بارانبارین زیاتر ئەبێت.

May be an image of map and text