گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خراپ یان باش؟

دواجار سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا قسەی لەسەر دۆخی تەندروستیی ئەردۆغان کرد

2021.10.09 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
دواجار سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا قسەی لەسەر دۆخی تەندروستیی ئەردۆغان کرد

ناس کورد-

لەدوای بڵاوبوونەوەى چەند ڕاپۆرتێکی میدیایی لەبارەى خراپبوونی دۆخی تەندروستیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە هەموو ئەو هەواڵانە بە "درۆ" ناودەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەی "زمان"ی ئۆپۆزسیۆن وتارێکی (ستیڤن ئایە کوک)ی بڵاوکردەوە کە یەکێکە لە گەورە ڕۆژنامەنوسەکان و تێیدا باسی لەوەکردبوو کە دۆخی تەندروستیی ئەردۆغان "بەرەو خراپی دەچێت و لەوانەیە تاوەکو ساڵی 2023 لە دەسەڵاتدا نەبێت."

 

کوک لە وتارەکەیدا کە لە گۆڤاری "فۆڕن پۆڵسی" بڵاویکردەوە باسی لەوەکردبوو کە "لەوانەیە ساڵی 2023 ئەردۆغان بە تەواوی لاواز بێت، بەڵام نەک بەو شێوەیەی زۆربەى خەڵک بیری لێ دەکەنەوە، بە ڵکو پێدەچێت نەخۆشییەکی کوشندەی هەبێت کە لەوانەیە ڕێگەی پێ نەدات خۆی هەڵبژێرێت بۆ هەڵبژاردنەکان."

 

لای خۆیەوە، فەخرەدین ئاڵتون، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە ئەردۆغان نەخۆش بێت.

 

فەخرەدین ئاڵتون لە تویتێکیدا نوسیویەتی، "پێمان وابوو هەواڵە ساختەکان کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، بەڵام ئێستا دەبینین تەنانەت دەزگا میدیاییە جیهانییە سەرەکییەکانیش هەمان کێشەیان هەیە و بە ئاسانی هەموو هەواڵێکی درۆ بڵاودەکەنەوە."

 

دەشڵێت، "هەموو ئەو هەواڵانە درۆن."