گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەڵگەمان هەیە’’

پارتی: له‌ سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ پێشێلكاری كراوه‌ و به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌

2021.10.09 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: له‌ سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ پێشێلكاری كراوه‌ و به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌

ناس کورد-

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند، بەڵگەیان هه‌یه‌ ژمارەیەک پێشێلکاری تۆمارکراون لە دەنگدانی تایبەت، بەشێوەیەک لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستوەردان لە کاروباری کۆمیسیۆن کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ھاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان (9ی تشرینی یەکەمی 2021) بە میدیای حزبەکەى ڕایگەیاند، بەڵگەیان ھەیە كە لە سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە پێشێلكاری كراوە و دەستێوەردان لە كاروباری كۆمسیۆندا كراوە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆییمان لایه‌ كه‌ پێشێلكاری كراوه‌، ته‌نانه‌ت رێگه‌ نه‌دراوه‌ نوێنه‌رانی ئێمه‌ سكاڵا تۆمار بكه‌ن و فۆرمی سكاڵایان پێنه‌دراوه‌، داوامان كردووه‌، پێویسته‌ ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی نه‌مێنێت."

 

لەلایەکی ترەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی ژماردنی دەستی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت 100% هاوشێوەی ژماردنی ئەلیکترۆنی دەنگەکان بووە.

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن لە ڕوونکردنەوەیەکدا (9ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و ئاشکرابوونی ئەنجامەکان و دابەشکردنی بەسەر بریکار و نوێنەرەکاندا، لە چەند بنکەیەکی دیاریکراویش دەنگەکان بە دەستی هەژمار کران."

 

دەشڵێت، "دەرکەوت ئەنجامی ژماردنی دەستی دەنگەکان 100% هاوشێوەی ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی بوون."

 

دوێنێ هەینی (9ی تشرینی یەکەمی 2021) دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەچوو، رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا گەیشتە 69%.

 

سبەینێ یەکشەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، کاندیدەکان لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق ڕکابەری دەکەن کە 83 دانەیەیان (25%) بۆ ژنان دەبێت، هاوکات نۆ کورسیش دابەشکراوە بەسەر کەمەنەتەوایەتییەکانی مەسیحی، شەبەک، سابئە، ئێزدییەکان و کوردی فەیلی.