گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

دۆخی کەشوهەوای سبەینێ لەکاتی دەنگداندا ئاشکرا کرا

2021.10.09 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
دۆخی کەشوهەوای سبەینێ لەکاتی دەنگداندا ئاشکرا کرا

ناس کورد-

سبەینێ یەکشەممە کە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەى کاریگەریی بارستەهەوایەکی فێنک کە لەسەر ناوچەکانی هەرێم هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (9ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە، 10ی تشرینی یەکەمی 2021، لە ئەنجامی تەواوبوونی کاریگەریی لاوازی بارستەھەوایەکی فێنک لەسەر ناوچەکە، بەرزترین پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 تا 2 پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە.

 

لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم پلەکانی گەرما بەمشێوە دەبێت:

سلێمانی 32 پلە

ھەولێر 33 پلە 

دھۆک 32 پلە

ھەڵەبجە 32 پلە

کەرکوک 34 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان 36 بۆ 37 پلە

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان 31 بۆ 32 پلە ئەبێت

 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە کە "خێرایی با ئاسایی ئەبێت لە ناوچە نزمەکاندا بە خێرای 5 بۆ 10کم لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی جیاجیا، ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ ئەبێت.


جەختی کردووەتەوە کە "چالاکی خێرای با لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە بەردەوامی ئەبێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەڤەری راپەرین لەکاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا بەخێرای 15 تا 30کم/س زیاتر لە کاتژمێرێکدا.

May be an image of map and sky