گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەمجارە ھەوڵدان بۆ ساختەکاریی زۆر زەحمەتە

2021.10.09 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەمجارە ھەوڵدان بۆ ساختەکاریی زۆر زەحمەتە

ناس کورد-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێی وایە "ئەمجارە ھەوڵدان بۆ ساختەکاریی زۆر زەحمەتە" و جەخت دەکاتەوە کە "تا ئەو چرکەساتەش پۆستی سەرکۆماری عێراق پشکی یەکێتییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدی ئەحمەد پیرە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵو (9ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "لەم هەڵبژاردنەدا دوو ڕەگەزی نوێ ھاتە ناو پڕۆسەکە، ڕەگەزی یەکەم ئەوەیە کە کۆمیسیۆنی باڵای بێلایەن لە دادوەرەکان بوو نەک نوێنەری حزبەکان، دووەمیشیان عێراقی 18 بازنە، بووە 83 بازنە و ئەمجارە ھەوڵدان بۆ ساختەکاریی زۆر زەحمەتە، ئەمەش پەیامێکە بۆ ھەموو لایەنە سیاسییەکان چونکە قسەمان لەسەر ئەنجوومەنێکی نوێنەرانی نادروستە، بۆیەش ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە دەکەین، ئێمەی کوردستانیانیش بەلایکەمەوە ھەوڵدەدەین رووی شارستانیی ئەم بانگەشەی ھەڵبژاردنە نیشانی دونیا بدەین".

 

بانگەشەی ئەمجارە جیاوازتر لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پێشووتر، کەمێک هێمنتر بەڕێوەچوو، لەبارەی هۆکاری ئەم ئارامییەش، سەعدی پیرە دەڵێت: "ھۆکارەکەی ئەوەیە ئەمجارەیان ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە کە لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەی یەکی تشرینی یەکەمی 2019 ھات، چونکە خۆپیشاندەران دەیانگوت ئێمە موالیین بۆ عێراق و بڕیارەکان لە عێراق نادرێت بەڵکو لە وڵاتانی دەوروبەری عێراق دەدرێت و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێڕاق ھەیە و ئەمەش وایکردووە کە عێراق وەکو پیاوێکی نەخۆش لەسەر مێزی چارەسەر بێت و تەنیا بە دەرمان لێناگەڕێن بمرێت و، ئێمە دەمانەوێت عێراق لە قەراغی ئەوەی پێی دەڵێن لا دەولە، رزگاری ببێت، بۆیەش ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجام درا".

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەربارەی پۆستی سەرکۆماری عێراق کە لە حەفتی نیسانی ساڵی ٢٠٠٥ەوە لەلای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، سەعدی پیرە دەڵێت: "بۆ پۆستی سەرکۆمار لە عێراق یاسایەک نیە کە کام سەرۆکایەتیی بۆ کام لابێت، بەڵام بووە بە عورف کە پۆستی سەرکۆمار بۆ کورد، سەرۆکوەزیران بۆ عەرەبی شیعە و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ عەرەبی سوننە بێت، ھەروەھا نەک کورد بەڵکو غەیرە کوردیش لاریی نییە کە سەرکۆمار بۆ کورد بێت، دوای ئەوەش کوردەکان دادەنیشن و سەیر دەکەین کە کێ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی ھەیە و، کێ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی ھەیە، کێ جێگری سەرۆکوەزیران و کێ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ھەیە، لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆ دەکەین و پۆستی سەرکۆمار یەکلایی دەبێتەوە".

 

سەعدی پیرە دەشڵێت: "تا ئەم کاتەش پۆستەکە ھی یەکێتیی نیشتمانییە و حەز دەکەین جارێکی دیکەیش بدرێتەوە بە ئێمە".