گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری بزانە

وادەیەکی نوێ بۆ گەیشتنی بەنزینەکەى بەغدا بۆ پارێزگای سلێمانی دیاری کرا

2021.10.09 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەکی نوێ بۆ گەیشتنی بەنزینەکەى بەغدا بۆ پارێزگای سلێمانی دیاری کرا

ناس کورد-

نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى ڕایگەیاند، هەناردەکردنى بەنزینەکەى بەغدا بۆ پارێزگاکە بەهۆی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنەوە وەستاوە، "بەڵام بەڵێن دراوە دوای هەڵبژاردن دەستپێبکاتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن قادر ئەمڕۆ شەممە (9ی تشرینی یەکەمی 2021) تایبەت بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، بەنزینخانەکان لە چوارشەممەى ڕابردووەوە چاوەڕوانى هاتنى بەنزینەکەن و پارەى تایبەت بە هاوردەکردنیان پێشکەش کردووە.

 

وتیشى، هاتنی بەنزینەکە بۆ هەولێر دەستیپێکردووەتەوە و دوای هەڵبژاردنیش بۆ سلێمانیش دەنێردرێت.

 

بەپێی بەدواداچوونى مەیدانى پەیامنێرى "ناس کورد" لەسلێمانى (4ى تشرینى یەکەمى 2021) ، ناردنى ئەو بەنزینە لەرۆژى پێنجشەممەى ڕابردووەوە بۆ بەنزینخانەکانى سلێمانى ڕاگیراوە و پێیان وتراوە کە چوار بۆ پێنج ڕۆژى دیکە ئەگەرى دەستپێکردنەوەى ناردنى هەیە.

 

بەنزینەکە کە بڕى زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بوو، لەمانگى رابردووەوە دەستبەداشکردنى کرا دواى ئەوەى بەغدا دەستیکرد بە ناردنى بۆ هەرێم بەپێی رێککەوتنێکى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان.

 

چەند شۆفێرێک لەسلێمانى بۆ ناس کورد باسیان لەوەکرد، ئەو بەنزینەى نێردرابوو کوالێتى زۆر باش بووە، نرخەکەشى زۆر باش بووە لە لیترى بە 690 دینار بووە.

 

یەکێک لە شۆفێرەکان وتى "بەهۆى نەمانى ئەو بەنزینەوە ناچارم لیترێک بەنزینى خراپ بە ٧٥٠ دینار بکڕم".