گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاڵەتێکى دەگمەن لەسلێمانى؛ نەخۆشێک بەبێ ریخۆڵە کوێرە لەدایکبووە

2021.10.08 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتێکى دەگمەن لەسلێمانى؛ نەخۆشێک بەبێ ریخۆڵە کوێرە لەدایکبووە

ناس کورد-

 

لەنەخۆشخانەیەکى سلێمانى حاڵەتێکى دەگمەن تۆمارکرا، دواى ئەوەى پزیشکەکان نەشتەرگەرییان بۆ نەخۆشێک ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت ڕیخۆڵە کوێرەی هەر لە منداڵییەوە نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاوەری تەندروستی سمارت لەسلێمانى لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، نەخۆشێکی بە ڕەگەز مێینەی دووگیانی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی ئازاری بەشی خوارەوەی سکییەوە سەردانی نەخۆشخانەى کردووە. دەرەنجامی پشکنینەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە نەخۆشەکە توشی ئیلتیهاباتی ڕیخۆڵە کوێرە بووبێت. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پاش نەشتەرگەری دەردەکەوێت کە نەخۆشەکە ڕیخۆڵە کوێرەی هەر لە منداڵییەوە نەبووە و لە ڕێی هیچ نەشتەرگەرییەکی پێشتریشەوە لانەبردراوە. دروست نەبوونی ڕیخۆڵە کوێرە بە حاڵەتێکی زۆر دەگمەن هەژمار دەکرێت لە بواری پزیشکیدا.

 

لەنەخۆشخانەکە چارەسەری پێویست بۆ ئازاری نەخۆشەکە کراوە و بە تەندروستییەکی باشەوە نێردراوەتەوە ماڵەوە.