ناس کورد-
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە تورکیا دەکات بۆردومانى سنوری قەرەهەنجیر لە نزیك شاری كەركوك رابگرێت كە قوربانی و زیانی لێكەوتۆتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەکتەبی سیاسی یەکێتى لەراگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "ئەم سنور بەزاندنە پێشهاتێكی خراپە كە ناوجەرگەو قوڵایی كوردستان و عیراقی گرتۆتەوە، بۆیە داوای دەستبەجێ راگرتنی دەكەین، چونكە هیچ پاساوێك نابێت ببێتە ھۆی سنور بەزاندن و زیان گەیاندن بەخەڵكی بێتاوان".
هەروەها داوا لە حكومەتی ئیتحادی دەکات كە ئەركی دەستوری و نیشتمانی خۆی لەداكۆكیكردن لەخاكی عیراق بەكوردستانیشەوە راپەڕێنێ و لەڕێگەی كەناڵە دیبلۆماسیەكانەوە حكومەتی توركیا لەم پێشێلكارییە ئاگاداربكاتەوە.