گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دەستكەوتەكانی 15 مانگی كازمی: 12 ملیار دۆلار یەدەگ و بایەعی و كارەبا 

2021.10.08 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
دەستكەوتەكانی 15 مانگی كازمی: 12 ملیار دۆلار یەدەگ و بایەعی و كارەبا 

ناس کورد-

 

مستەفا كازمی لە كۆتا رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن پەیامێكی بڵاوكردەوە كە دەسكەوتەكانی ساڵێك و سێ مانگی دەستبەكاربوون لەخۆ دەگرێت و هیوای خواست بەشداری كارا لە هەڵبژاردن بكرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كازمی لە وتارەكەیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (10ی تشرینی یەكەمی 2021) چەند دەسكەوتێكی خستەڕوو كە ئەمە گرنگترینیانە:

 

ـ رێكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ یەكەمجار لە مێژووی پرۆسەی سیاسی پاش 2003 و دووركەوتنەوەی سەرۆك وەزیران لە ڕكابەری و بەشداریكردن. 

 

ـ بەرەنگاربوونەوەی كورتهێنانی دارایی كە خەریكبوو دەوڵەت موچەی پێنەدرێت بەهۆی كۆرۆنا و داڕمانی نرخی نەوت. 

 

ـ زیادكردنی 12 ملیار دۆلار بۆ یەدەگی نەختینەیی عێراق بۆ ئەوەی رادەستی حكومەتی داهاتوو بكرێت لەگەڵ چەند چاكسازییەكی ئابوری

 

ـ زیادكردنی 5 هەزار مێگا كارەبا بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی و گەیاندنی بە 21 هەزار مێگا لە 16 هەزارەوە.

 

ـ پەیوەستكردنی كارەبای عێراق بە وڵاتانی دراوسێ  توركیا و ئوردن و میسر و ئێران. 

 

ـ وەبەرهێنانكردن بە گازی سروشتی بەفیڕۆچووی عێراق و بەكارهێنانی بۆ كارەبا. 

 ـ دەستپێشخەری بۆ دابەشكردنی 650 هەزار پارچە زەوی بەڕێگای ئۆن لاین لەگەڵ دابینكردنی سولفە بۆ بنیاتنانی. 

 

ـ خستنەسەر پێی پرۆژەی بەندەری فاو كە لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەكانە بۆ بازرگانی. 

 

ـ چاككردنی سیستمی بایەعی لە رێگای بەخشینەوەی سەبەتەی خۆراك. 

 

ـ پرۆژەی دروستكردنی هەزار خوێندنگا. 

 

ـ كردنەوەی عێراق بەڕووی دەوڵەتانی دەوروبەر

 

ـ دەستگیركردنی تاوانباران و گەندەڵكاران و دادگاییكردنیان. 

 

ـ رێكخستنی سەردانی پاپا بۆ عێراق 

 

ـ سەردانی زۆربەی وڵاتانی جیهان.