ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، هیچ پێشێلکارییەک لە پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت تۆمارنەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیاران لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا دواى کۆتایی هاتنى دەنگدانى تایبەت وتى "کۆمسیۆن هیچ پێشێلکارییەکى تۆمارنەکردووە".
وتیشى "چەند سندوقێک دیاریدەکرێن بۆ ئەوەى بەدەستى جیابکرێنەوە".
بنکەکانى دەنگدانى تایبەت کاتژمێر شەشى ئێوارە لەسەرتاسەرى عێراق داخران و پڕۆسەکە کۆتایی هات.
لەگەڵ داخستنى بنکەکانى دەنگدان، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق چووە شەقامەکانى بەغدا و بەشێوەى مەیدانى هاوڵاتییانى بەسەرکردەوە.