ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، نا ناوەڕاستى رۆژ زیاتر لە 435 هەزار کەس بەشدارى دەنگدانى تایبەتیان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمسیۆن ئەمڕۆ هەینى رایگەیاند، زیاتر لە 435 هەزار دەنگدەر بەشدارییان لە پرۆسەى دەنگدانى تایبەتدا کردووە.
رێژەى بەشداری لە دەنگدانى تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکان هێڵى سورى تێنەپەڕاندووە، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆن.
بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تا نیوەڕۆى ئەمڕۆ رێژەى دەنگدانى تایبەت نەگەیشتووە ٥٠%، پارێزگاى بابلیش زۆرترین رێژەى تۆمارکردووە کە %٤٨ ە.