گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆمسیۆن لەبارەى پێشێلکارییەکان : چاودێرى ورد و سزاى توند

2021.10.08 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن لەبارەى پێشێلکارییەکان : چاودێرى ورد و سزاى توند

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تیمەکانى کۆمسیۆن بەوردى چاودێرى سەرجەم بنکەکان دەکەن، رێوشوێنى یاسایی توند دەگرنەبەر لەکاتى روودانى هەر پێشێلکارییەکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبراس ئەبو سودە وتەبێژ بەناوى کۆمسیۆن ئەمڕۆ هەینى رایگەیاند، بەرزکردنەوەى هوتافى حزبی لەناو بنکەکانى دەنگدان پێشێلکارییەکى روونە.

 

لەبارەى سکاڵاکان لەبارەى نەبوونى چاودێر لەبنکەکان، وتەبێژەکە وتى "کۆمسیۆن بەردەوامە لە وەرگرتنى سکاڵا و وردبینیکردنیان و رێوشوێنى پێویست دەگرێتەبەر".

 

جەختیشیکردەوە، لیژنەکان لەئێستادا کاردەکەن لەسەر سەیرکردنى سکاڵاکان و راستەوخۆ دواى کۆتایی هاتنى دەنگدانى تایبەت رێوشوێنەکان رادەگەیەنرێن لەو بارەیەوە.

 

بنکەکانى دەنگدان کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرووى دەنگدەرانى تایبەتدا کرانەوە لەسەرتاسەرى عێراق، پێش دوو رۆژ لە دەنگدانى گشتى.          

  

 لە سەرتاسەرى عێراق یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە کارتى بایۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، ١٢٠ هەزار و ١٢٦ ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.          

  

لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە سەرانسەری عێراق ٥٩٥ بنکەی دەنگدان کراوەتەوە و ١٢١ بنکەیان لە هەرێمی کوردستانە، ٥٢ بنکەیان لە هەولێر، ٤١ بنکە لە سلێمانی و ٢٨ بنکەش لە دهۆک.