گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ئەگەرێك هەیە

رێككەوتنێكی شیعەكان لەسەر سەرۆك وەزیرانی داهاتوو ئاشكرا كرا

2021.10.08 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
رێككەوتنێكی شیعەكان لەسەر سەرۆك وەزیرانی داهاتوو ئاشكرا كرا

ناس کورد-

هێزە سەرەكییەكانی شیعە رێككەوتوون بەبێ ناوهێنانی كەس چەند بنەمایەك دابڕێژن بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لەكاتێكدا یەكیك لەوانەی چانسیان زۆرە دووبارەبوونەوەی مستەفا كازمییە بەڵام ناڕەزایی مالیكی و هادی عامری لە پێشە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكانی شەرقولئەوسەت و ئەلعەرەبی چاپی لەندەن  لە دوو راپۆرتی جیادا كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردوون (8ی تشرینی یەكەمی 2021) لەزاری سەرچاوە شیعەكانەوە ئەوە ئاشكرا دەكەن رێككەوتوون لەسەر ئەوەی پێوەرەكانی دیاریكردنی سەرۆك وەزیران دابنێن بەبێ ئەوەی بچنە وردەكاری دیاریكردنی ناوەكان بەڵام لە ئێستادا لەبارەی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پێوەرەكان بەسەر كاندیدەكان مشتومڕیانە. 

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی راپۆرتەكان گروپە ئێرانییەكان لەهەوڵدان مستەفا كازمی دووربخەنەوە لە سەرۆكایەتی وەزیران بەوپێیەی رێگرە لە پەلكێشانی باڵە ئێرانییەكان، بەڵام لەبەر ئەوەی كازمی عێراقی لەدۆخی كۆرۆنا بەڕێوەبردووە و دیبلۆماسیەتی عێراقی گێڕاوەتەوە بۆ دۆخی چالاكی چانسی زۆری هەیە بۆ دووبارە دانانەوە بەتایبەت كە پشتیوانی بەرەی سەدر و پارتی و حەلبوسی هەیە. 



راپۆرتەكە باس لەوە دەكات ئەگەر زۆرە ئەنجامی هەڵبژاردن هاوشێوەی 2018 بێت و ئەوكاتەش ئەگەر سەدرییەكان و حەكیم و عەبادی زۆرینەبن جارێكی تر چانس دەدەنەوە بەكازمی، بەڵام ئەگەر هێزە چەكدارە ئێرانییەكان بن ئەم ئەگەرە لاوازتر دەبێت. 

 

زانیارییەكانی ئەلعەرەب ئەوەش ئاشكرا دەكات ئەوانەی زۆر نەیاری دانانەوە كازمین هادی عامری و نوری مالیكین، بەڵام تیمەكەی كازمی باس  لەوە دەكەن بەو نەفەسە كاردەكەن كە خولی داهاتووش هەر ئەوان لە حكومەتن و بەرنامەی درێژ خایەنیان هەیە. 

 

بەگوێرەی سیناریۆ ئایندەییەكان ئەگەری زاڵ ئەوەیە شیعەكان نەگەنە پێكهاتن و زۆرینەی ڕەها یەكلاكەرەوەش بەدەستنەیەت، بەم هۆیەشەوە بژاردەی هێشتنەوەی كازمی كە پاڵپشتی دەرەكی زۆرە و كارنامەی بەهێزیشی هەیە ئەگەری زۆرە.