ناس کورد-
سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و 26 ى دیکەش لەپارێزگاى کەرکوک برینداربوون بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە لەکاتى چونیان بۆ یەکێک لە بنکەکانى دەنگدانى تایبەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبیلى دیکەدا روویداوە کە یەکێکیان پاسێکى سەر بە پۆلیسى فیدراڵى بووە.
وتیشى بەهۆى رووداوەکەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان ئەفسەرن و 26 ى دیکەش برینداربوون.
پەیامنێرى "ناس" باسى لەوەشکرد، رووداوەکە لە باشورى پارێزگاى کەرکوک روویداوە، لەکاتى چوونى ئەو پۆلیسانە بۆ یەکێک لە بنکەکانى دەنگدانى تایبەت.