ناس کورد-
کامێراى "ناس" دیمەنى چاودێریکردنى دەنگدانى تایبەت لەلایەن چاودێرانى نێودەوڵەتییەوە لەبەغدا تۆماردەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، چاودێرانى نەتەوەیەکگرتووەکان و نێردەى وڵاتان لە بنکەکانى دەنگدان چاودێرى پڕۆسەکە دەکەن لەگەڵ گرتنەبەرى رێوشوێنى توند بۆ پاراستنى بنکەکان.
بنکەکانى دەنگدان کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرووى دەنگدەرانى تایبەتدا کرانەوە لەسەرتاسەرى عێراق، پێش دوو رۆژ لە دەنگدانى گشتى.
لە سەرتاسەرى عێراق یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە کارتى بایۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، ١٢٠ هەزار و ١٢٦ ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە سەرانسەری عێراق ٥٩٥ بنکەی دەنگدان کراوەتەوە و ١٢١ بنکەیان لە هەرێمی کوردستانە، ٥٢ بنکەیان لە هەولێر، ٤١ بنکە لە سلێمانی و ٢٨ بنکەش لە دهۆک.