گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بۆچی؟

’’سەلەفییەکان ناچنە تەکیەی کەسنەزانیی’’

2021.10.07 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
’’سەلەفییەکان ناچنە تەکیەی کەسنەزانیی’’

ناس کورد- 

بەرپرسی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانیی ئاشکرای دەکات، سەلەفییەکان ناچنە تەکیەی کەسنەزانی و دەڵێت، تەنانەت هەندێکیان استغفر الله دەکەن و دەڵێن، خۆیان گوناحبار ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا محەمەد فاتیح، بەرپرسی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانیی (پێنجشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021) بابەتێکی لەسەر سەلەفییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "سەلەفییەکان ناچنە تەکیەی کەسنەزانیی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "زیاتر لەجارێك دەستم لە تاكسی راگرتووە بۆ ئەوەی بمگەیەنێتە سەرۆكایەتی تەكیەی كەسنەزانی لەسلێمانی، كەچی ئەو خاوەن تاكسیانەی كە سەلەفی بوون یەكسەر دەڵێن ناچین بۆ تەكیە تەنانەت یەكێكیان وتی، استغفر الله خۆم گوناح بار ناكەم، دانەیەكیشیان كە نەیزانی لەتەكیەكە هاتومەتە دەرەوە و گەیاندمی بۆ ماڵەوە، وتی، بمزانیایە چوویتە بۆ تەكیەكە منیش وەكو سەلەفیەكانی دیكە نەهیم لێدەكردیت و سەرم نەدەخستی." 

 

ناوبراو پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کردووە کە دژایەتی شێخ نەهرۆ دەکەن و ئەوەی خستووەتەڕوو، "من لێرە دەپرسم جیاوازی تۆ و سەلەفیەك چیە، ئەگەر یەكێتیت یان پارتیت یان سەر بەهەرچ حزب و ئایدۆلۆژیا و بیركردنەوەیەكی، كەپێت ناخۆشبێت خەڵك روو لەتەكیەی كەسنەزانی بكەن و لەگەڵ شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان كۆببنەوە." 

 

بەرپرسی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانیی دەشڵێت، "ئەگەر بڕوات بە ئازادی و دیموكراسی و مرۆڤایەتی و پێكەوە ژیان هەیە، دژایەتی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی و تەریقەتەكەی مەكە، بەڵكو دژایەتی ئەو كەسانە بكە كە دژ بەمرۆڤ دۆستین و شكۆی مرۆڤ دەشكێنن."