گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کێ قاچاخە؟

ڕێبوار کەریم وەلی هەواڵێک لەسەر شوێنی مانەوەی ئێستای ڕەتدەکاتەوە

2021.10.07 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێبوار کەریم وەلی هەواڵێک لەسەر شوێنی مانەوەی ئێستای ڕەتدەکاتەوە

ناس کورد- 

ڕۆژنامەنوس، ڕێبوار کەریم وەلی، ڕەتیدەکاتەوە لە تورکیا بژی و دەڵێت، چوار ساڵە لەو وڵاتە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و دەشڵێت، کەسێک لە کوردستان و لە پارتی قاچاغ بێ، چۆن لە تورکیا جێگەی دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار کەریم وەلی لە میانەی نوسینێکدا (پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەگەر وەک دەڵێن لە کوردستان مەودای ئازادی ڕادەربڕین ئەوەندە فراوان بێت، من بۆ دەبێت قاچاخ بن؟." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەسێک لە کوردستان و لە پارتی قاچاغ بێ، چۆن لە تورکیا جێگەی دەبێتەوە!؟ وەک ئەوە وایە ئاکپارتی و ئەردۆغان بەدواتەوە بن و تۆش لە ھەولێر فیکەی سمێڵت بێت، من چوار ساڵە ئەمری گرتنم ھەیە لە تورکیا و پێشتریش بە شەفاعەت و تکا و رجا دەمتوانی بە تورکیادا ھاتوچۆ بکەم، کەواتا لە تورکیا نیم."

 

دەشڵێت، "بەڵێ قاچاغم، بە شانازییەوە لەبەر ئەوەی لەسەر دزی و گەندەڵی شاربەدەر نەکراوم، لەسەر ئەوەی باوەڕم بە ئازادی ھەیە، دژی سزادانی مرۆڤەکانم لەسەر را دەڕبڕین، دژی حکومڕانیی ئەمنی و ئیستخباراتیم و فیکە لێدان بۆ سیاسییەکان لەلایەن گەنجەکانی وڵاتەکەم لام ئاساییە."