گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەند ڕۆژە

حکومەتی هەرێم پشووی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند و جیاوازە لە عێراق

2021.10.07 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم پشووی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند و جیاوازە لە عێراق

ناس کورد- 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند، لەکاتێکدا پشووەکە لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق دوو ڕۆژە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٠/١٠ بەڕێوەبچێت، لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە و لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق جگە لە ڕۆژی یەکشەممە کە هەڵبژاردن تێیدا بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی دووشەممەش پشوو دەبێت. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بە فەرمی دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنرا