گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بە ژمارە: بەشداریكردنی پەرلەمانتارانی هەولێر لە دانانی یاساكانی عێراق

2021.10.07 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
بە ژمارە: بەشداریكردنی پەرلەمانتارانی هەولێر لە دانانی یاساكانی عێراق

ناس کورد-

لەکۆى 15 نوێنەرى پارێزگاى هەولێر لەپەرلەمانى عێراق، پەرلەمانتارێکیان لەم خولەدا بەشداریی لەدانانى هیچ یاسایەکدا نەکردووە، چوار پەرلەمانتاریش بەشدارییان لە دانانى یەک یاسادا کردووە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى روانگەى پەرلەمانى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەروەها پێنج نوێنەرى ئەو پارێزگایە بەشدارییان لە دانانى دوو یاسادا کردووە.

No description available.

 هەربەپێی راپۆرتەکە، لەکۆى 329 پەرلەمانتار 57 پەرلەمانتار لەتەواوى دانیشتنەکانى پەرلەماندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە.  

  

لەناو ئەو پەرلەمانتارانەدا 12 یان کوردن کە پێکهاتوون لە پێنج پەرلەمانتارى یەکێتى، سیانى پارتى، سیانى دیکە کە وەک سەربەخۆ خۆیان دەناسێنن، یەک پەرلەمانتارى یەکگرتوو.  

  

هەر بەپێى راپۆرتەکە، زۆرترین پەرلەمانتار کە لە دانیشتنەکان قسەى کردبێت لەسەر ئاستى فراکسیۆنە کوردییەکان عەممار توعمەیە کە 160 جار قسەیکردووە، لەسەر ئاستى فراکسیۆنە کوردییەکانیش موسەننا ئەمینە لە فراکسیۆنى یەکگرتوو کە 50 جار قسەیکردووە.  

  

هاوپێچ لیستی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی لە خولی چوارەم هیچ بەشدارییان نەكردووە:  

  

No description available.No description available.No description available.