گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دابەشکردنى بەنزینەکەى بەغدا لە سلێمانى ’’دەستپێدەکاتەوە’’

2021.10.07 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى بەنزینەکەى بەغدا لە سلێمانى ’’دەستپێدەکاتەوە’’

ناس کورد-

 

نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایگەیاند، ئەگەر هەیە لەم رۆژانەدا هەناردەکردنى بەنزینەکەى بەغدا دەستپێبکاتەوە، دواى وەستانى بۆ ماوەى چەند رۆژێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن قادر ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەنزینخانەکان لە چوارشەممەى رابردووەوە چاوەڕوانى هاتنى بەنزینەکەن و پارەى تایبەت بە هاوردەکردنیان پێشکەش کردووە.

 

وتیشى ئەگەر هەیە لەم رۆژانەدا بڕی پێویستى بەنزین بگات، بەڵام هێشتا بەدیاریکراوى دیار نییە کەى دەگات.

 

بەپێی بەدواداچوونى مەیدانى پەیامنێرى "ناس کورد" لەسلێمانى (4ى تشرینى یەکەمى 2020) ، ناردنى ئەو بەنزینە لەرۆژى پێنج شەممەى رابردووەوە بۆ بەنزینخانەکانى سلێمانى راگیراوە و پێیان وتراوە کە چوار بۆ پێنج رۆژى دیکە ئەگەرى دەستپێکردنەوەى ناردنى هەیە.  

  

بەنزینەکە کە بڕى زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بوو، لەمانگى رابردووەوە دەستبەداشکردنى کرا دواى ئەوەى بەغدا دەستیکرد بە ناردنى بۆ هەرێم بەپێی رێککەوتنێکى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان.  

  

چەند شۆفێرێک لەسلێمانى بۆ ناس کورد باسیان لەوەکرد، ئەو بەنزینەى نێردرابوو کوالێتى زۆر باش بووە، نرخەکەشى زۆر باش بووە لە لیترى بە 690 دینار بووە.  

  

یەکێک لە شۆفێرەکان وتى "بەهۆى نەمانى ئەو بەنزینەوە ناچارم لیترێک بەنزینى خراپ بە ٧٥٠ دینار بکڕم".